یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان لە سۆنگەی بەرپرسیارییەتی و کاری پیشەیی ڕێکخراوەیی خۆیدا، بە توندترین شێوە ناڕەزایەتی و نیگەرانیی قووڵی خۆی بەرانبەر ڕەفتاری ناشیرینی بەشێک لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەردەبڕێت. سەپاندنی گوشاری دارایی و بێبەشکردنی قوتابیان لە پرۆسەی تاقیکردنەوەکان بە پاساوی دواکەوتنی کرێی خوێندن، پێشێلکارییەکی ڕوونی مافە سەرەتاییەکانی قوتابی و بەزاندنی بنەما باڵاکانی ناوەندی ئەکادیمییە.
لە کاتێکدا چاوەڕوان دەکرا ئەم دامەزراوانە لەم بارودۆخە هەستیارەدا ڕۆڵی پشتیوان و ڕەچاوکاری دۆخی دەروونی و ماددیی قوتابیان بگێڕن، کەچی بەداخەوە بە پێچەوانەوە مامەڵە دەکەن و پرۆسەی پیرۆزی فێرکردنیان ڕووبەڕووی بەبازاڕکردن کردووەتەوە.
یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، وێڕای دووپاتکردنەوەی پشتیوانیی نەگۆڕی بۆ باری گوزەران و دۆخی ئابووریی قوتابیان و خانەوادە بەڕێزەکانیان، هۆشداری دەدات کە پێویستە دەستبەجێ ئەم ڕێکارە نادادپەروەرانەیە ڕابگیرێت و مافی بەشداریکردنی تاقیکردنەوەکان بۆ سەرجەم قوتابیان دەستەبەر بکرێت.
یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان
مهكتهبی سكرتاریهت
١٧ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦

