وەرزی پێنجەم و کۆتایی زنجیرەی بەنێوبانگی “Stranger Things” کە چاوەڕوانییەکی زۆری بۆ دەکرا، بەهۆی چەند هەڵەیەکی هونەری و نەگونجانی ڕووداوەکانەوە ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندی بینەران بووەتەوە.
لە ئەڵقەی چوارەمدا، دیمەنێکی “فلاشباک”ی ویڵ بایەرز دەردەکەوێت کە کەشوهەواکەی خۆرەتاوە، لەکاتێکدا هەمان ڕووداو لە وەرزی دووەمدا وەک ڕۆژێکی باراناوی نیشان درابوو.
هەروەها لە ئەڵقەی شەشەمدا، دایکەکە (جۆیس) ئاماژە بەوە دەکات ویڵ تەمەنی ١١ ساڵ بووە کاتێک ونبووە، بەڵام بەڵگەكانی پێشوو ئاماژە بۆ تەمەنی ١٢ ساڵی دەکەن.
ئەم هەڵانە گفتوگۆیەکی گەرمی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروستکردووە، هەرچەندە بڕیارە بەشی دووەمی وەرزەکە لە ٢٥ـی کانوونی یەکەم (کریسمس) بڵاوبکرێتەوە.

