zagros news agency

جۆدی فۆستەر: ڕۆبەرت دی نیرۆ بێزارکەرترین کەس بوو

خانمە ئەکتەری دیاری هۆڵیوود، جۆدی فۆستەر، یادەوەرییەکانی خۆی لەگەڵ ئەستێرە ڕۆبەرت دی نیرۆ لە کاتی وێنەگرتنی فیلمی “Taxi Driver” لە ساڵی ١٩٧٦ ئاشکرا کرد و بە “بێزارکەر” وەسفی کرد.

فۆستەر کە ئەوکات تەمەنی تەنیا 12 ساڵ بووە، دەڵێت: “دی نیرۆ ئەوەندە نوقمی ڕۆڵەکەی بووبوو، نەدەکرا قسەی لەگەڵ بکەیت. ئەو کاتانەی پێکەوە نانی نیوەڕۆمان دەخوارد، زۆر بێزار دەبووم و دەمویست زوو بگەڕێمەوە ماڵەوە، چونکە ئەو هەر لەناو کەسایەتییەکەدا دەژیا”.

ئەکتەرەکە ئاماژەی بەوەش داوە، دواتر تێگەیشتووە کە ئەوە شێوازێکی نواندن بووە و ئێستا شانازی دەکات کە کاری لەگەڵدا کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا و ئەرمەنستان ڕێککەوتنی هاوکاریی ئەتۆمیی ناچەکدارییان واژۆ کرد

یاسین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی ویداد ئەرسەلان دەکات

یاسین

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمار كۆبووه‌وه‌

سەڵاح