zagros news agency

ئەنجێلینا جۆلی لە نێوان دایکییەتی و جیهانی مافیادا

خانمە ئەستێرەی جیهانی ئەنجێلینا جۆلی، بە دوو هەواڵی جیاوازەوە گەڕایەوە نێو میدیاکان. لە لایەکەوە دەستی بە وێنەگرتنی فیلمە نوێیەکەی کردووە بە ناوی (Sunny)، تێیدا ڕۆڵێکی ئاڵۆز و جیاواز دەبینێت. 

لە فیلمەکەدا جۆلی دەکەوێتە نێو تۆڕێکی مەترسیداری تاوان و ماددە هۆشبەرەکانەوە، تەنیا بۆ ئەوەی بتوانێت پارێزگاری لە دوو منداڵەکەی بکات؛ چیرۆکێک کە باس لە قوربانیدانی دایک دەکات لەژێر فشاردا.

لەلایەکی دیکەوە، جۆلی لە ژیانی تایبەتیدا ئاهەنگی ٢٢ ساڵەی لەدایکبوونی بۆ “پاکس”ـی کوڕی گێڕا. 

پاکس ساڵی ٢٠٠٦ لە ڤێتنام لەدایکبووە و لەلایەن جۆلی و براد پیتەوە لەئەستۆ گیراوە و چیرۆکێکی کاریگەری هەیە. 

جۆلی پێشتر باسی لەوە کردبوو کە پاکس ساڵانی سەرەتای ژیانی لە ژوورێکی بچووکی بێ سەروبەر لە خانەی بێسەرپەرشتان بەسەر بردووە، بەڵام ئێستا لە سایەی خێزانەکەیەوە ژیانێکی تەواو جیاواز دەژی.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی وەزیری رۆشنبیری و لاوان بە بۆنەی رۆژی ۆژنامەگەری کوردی

ART

سه‌رۆكی هه‌رێم: مسته‌فا زه‌لمی سیمای چاکسازی و نوێکردنەوە بوو لە بیری ئیسلامی و یاساییدا

سەڵاح

سەلام بەرواری: کارکرن بۆ چەسپاندنا پێکڤەژیانێ و پرۆژەیێن ژێرخانی ئەولەویەتا مە یە

سەڵاح