zagros news agency

براد پیت و لویس هامڵتۆن بە فیلمی فۆرمولا وەن ریکۆرد دەشکێنێت

فیلمی (F1: The Movie) بە نواندنی براد پیت، هێشتا بە تەواوی بڵاونەبووەتەوە کەچی ژمارە پێوانەییەکانی داهاتی شکاندووە. بەپێی ئامارەکان، داهاتی فیلمەکە لە بۆکس ئۆفیسی جیهانی گەیشتووەتە زیاتر لە ٦٣١ ملیۆن دۆلار، کە ئەمە سەرکەوتنێکی بێ وێنەیە بۆ فیلمێکی وەرزشی.

نهێنیی سەرکەوتنی ئەم فیلمە لەوەدایە کە هەموو دیمەنەکانی بە شێوەیەکی راستەقینە لە کاتی پێشبڕکێکانی “گراند پریکس” وێنەگیراون، نەک لە ستۆدیۆ. 

پاڵەوانی حەوت جارەی جیهان، لویس هامڵتۆن، وەک ڕاوێژکار و بەرهەمهێنەر ڕۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە ڕاستکردنەوەی وردەکارییەکان و مەشقپێکردنی براد پیت. 

هەرچەندە براد پیت لە راستییدا تەمەنی ٦١ ساڵە، بەڵام لە فیلمەکەدا وەک شۆفێرێکی دێرین دەگەڕێتەوە بۆ یارمەتیدانی شۆفێرێکی گەنج، چیرۆکێک کە تێکەڵەیەکە لە خێرایی، مەترسی و هەستی مرۆڤایەتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت

ART

لە هەولێر پێشانگەی تایبەتی لانە پێشڕەو کرایەوە

ART

بەشی دووەمی فیلمی “Super Mario” بەڕێوەیە

ART