zagros news agency

لە ڕێوڕەسمێکدا لە هەولێر رێز لە ئەیام ئەکرەم نرا

ئەمڕۆ دووشەممە، لە ڕێوڕەسمێكدا لە هەولیر، لە پای ئەزموون و بەخششیی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان – لقی هەولێر، بە هەماهەنگی پارێزگای هەولێر، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە هونەرمەند ئەیام ئەکرەم ناسراو بە شەمۆ.

ڕێوڕەسمێكە بە چاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی فەرهەنگ غەفور، بەرێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەر و هیوا سوعاد، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندان و ژمارەیەك لە هونەرمەندان بەڕێوەچوو.

لە ڕێورەسمەكەدا، پارێزگارى هەولێر، لە وتارێکدا مێژوو و ڕۆڵ و کاریگەرى هونەرمەندی، لە نێوەندی هونەرى شانۆ و دراماى کوردی بەرز نرخاند، هەروەها ئەو خزمەتە زۆرەى لە ماوەى ژیانى خۆی پێشکەش بەهونەری کردووە بە شانازیی بۆ شارى هەولێر لە قەڵەمدا و هیواى سەرکەوتن و لەش ساغى و تەندروستى باش و بەردەوامبوونى لە کارى هونەرى بۆ خواست.

هەروەها، تیشكی خستەسەر مێژووی هونەری و ڕۆشنبیری شاری هەولێر، كە خاوەن مێژوویەكی دەوڵەمەند و پڕ لەداهێنان و  سەدان كەڵە هونەرمەند و ڕۆشنبیر و نووسەری بەتوانایە، دڵنیایی دایە هونەرمەندان و نووسەران و ڕۆشنبیرانی شارەكە، وەك پارێزگای هەولێر، لە پێناو پەرەپێدان و بەرەوپێشبردنی هونەر و ڕۆشنبیری كوردی بە هەموو شێوەیەك پاڵپشت و هاوكاریان دەبێت.

ئەیام ئەکرەم ساڵی 1964 لە گەڕەكی خانەقای شاری هەولێر لەدایك بووە، ئەکتەرێکی کۆمێدیای کوردییە، تا ئێستا لە چەندین بەرھەمی سینەمایی، شانۆیی و تەلەفزیۆنی دەرکەوتنی ھەبووە و ڕۆڵی بەرچاووی هەبووە لە خزمەتكردنی هونەری كوردی و لە ساڵانی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردووشدا دەستی بەکاری ھونەری کردووە و لە ساڵی 1988 پەیمانگای ھونەرەجوانەکان بەشی شانۆی لە شاری مووسڵ تەواوکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەکارهێنەرانی ChatGPT دەتوانن بە خۆڕایی وێنە دروست بکەن

یاسین

کێ بەربژێرە بۆ پوستی بەرێوبەری گشتی حەج و عەمرە؟

یاسین

کۆمپانیای Google خزمەتگوزاریەکی نوێ زیاد دەکات

یاسین