zagros news agency

گومانەکان لەسەر گیانلەدەستدانی کۆرت کۆبین دوای 30 ساڵ سەر هەڵدەدەنەوە

دۆسیەی مردنی ئەستێرەی ڕۆکی جیهانی، کۆرت کۆبین، دوای زیاتر لە سێ دەیە جارێکی تر بووەوە بە باسی میدیاکان. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە داواکاری نوێ بۆ پێداچوونەوە بەو بڕیارە کراوە کە لە ساڵی 1994ـدا مردنی ناوبراوی وەک “خۆکوشتن” ناساندبوو.

کۆبین کە گۆرانیبێژی گرووپی بەناوبانگی “Nirvana” بوو، لە نیسانی 1994 لە تەمەنی 27 ساڵیدا بە مردوویی دۆزرایەوە و لەو کاتەدا ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری ڕایگەیاند، بەهۆی فیشەکێکی دەمانچەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

تیمی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لە پزیشکی دادوەری، دوای پێداچوونەوە بە بەڵگەکانی شوێنی ڕووداوەکە، گەیشتوونەتە ئەنجامێکی جیاواز.

برایان بێرنێت، پسپۆڕی پزیشکی دادوەری، ڕایگەیاندووە، نیشانەکان زیاتر بەرەو “تاوانێکی کوشتن” دەچن نەک خۆکوشتن.

لێکۆڵەر میشێل ویڵکینز ئاماژە بەوە دەکات، هەندێک نیشانەی جەستەیی کۆبین و تێکچوونی ڕاپۆرتی پشکنینەکە گومانی گەورە دروست دەکەن، بەتایبەت کە ڕەنگە کۆبین لەو کاتەدا لەژێر کاریگەری ماددەی هۆشبەردا بووبێت و توانای گرتنی چەک و تەقاندنی نەبووبێت.

هەروەها پاکوخاوێنی دەستەکانی کۆبین لە کاتی مردنیدا بە خاڵێکی گوماناوی دادەنرێت. سەرەڕای ئەم لێکۆڵینەوە نوێیانە، پۆلیسی سیاتڵ هێشتا لەسەر هەڵوێستی فەرمی خۆی بەردەوامە و مردنی کۆبین بە خۆکوشتن دادەنێت، بەڵام ئەم گومانە نوێیانە جارێکی دیکە جیهانی مۆسیقایان هەژاندووەتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ڕێوڕەسمێکدا “قەڵەمی زێڕین” بەخشرایە نووسەر ئازاد عەبدولواحید

ART

دووەمین پێشانگەی هونەرمەند سەباح پیرباڵ كرایەوە

ART

داهاتی بەشی نوێی “The Lion King” زیاتر لە 600 ملیۆن دۆلارە

ART