لیژنەی دادوەریی خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆب فیلمی “Wicked: For Good”ـیان لە لیستی بەربژێرانی باشترین فیلمی میوزیکال یان کۆمیدی دوورخستەوە، سەرباری ئەوەی پێشبینی دەکرا یەکێک بێت لە بەهێزترین رکابەرەکان.
فیلمەکە کە بەشی دووەمی فیلمی سەرکەوتووی “Wicked”ـە، هەرچەندە داهاتێکی باشی لە بۆکس ئۆفیس هەبووە، بەڵام وەک بەشی یەکەم سەرنجی ڕەخنەگرانی ڕانەکێشاوە.
سەرباری دوورخستنەوەی لە خەڵاتی سەرەکی، فیلمەکە چوار بەربژێریی دیکەی بەدەستهێناوە: باشترین ئەکتەری کچ، باشترین ئەکتەری کچی پاڵپشت و دوو بەربژێر بۆ باشترین گۆرانی.
فیلمی “Wicked” باس لە چیرۆکی دوو کچ بە ناوەکانی ئێلفابا و گلیندا دەکات لە زانکۆی شیز لە خاکی ئۆز، کە چۆن هاوڕێیەتییەکەیان دەگاتە قۆناخێکی چارەنووسساز. لە فیلمەکەدا جگە لە ئاریانا و سینتیا، ئەستێرەکانی وەک جێف گۆڵدبڵۆم و میشێل یۆ بەشدارن.

