zagros news agency

دەزگای روانگە پشتگیری فریاگوزاری بۆ زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ و گەرمیان دەردەبڕێت

دوای لافاوەکەی چەمچەماڵ کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی دوو هاووڵاتی و زیانی ماددی بۆ ژمارەیەکی زۆر لە خانەوادەکان، دەزگای روانگە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان (JCC) لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی (JCC)ٰەکان لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ئامادەیی هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەکی دەربڕیووە بۆ بە دەنگەوەچوونی لێقەوماوان بەپێی توانای دەزگاکە و ئەو ئەرکانەی کە بۆ دەزگای روانگە دیاری دەکرێت لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە.
هەروەها سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی كەسوكاری قوربانییەكان دەكەین و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.

دەزگای روانگە
٢٠٢٥/١٢/٩

هەواڵی پەیوەندیدار

بەپەلە.. پەیامێک لە زانا مەلاخالیدەوە

یاسین

تەقینەوەیەک بنکەیەکی هەسەدە لە حەسەکە ڕووی دا

سەڵاح

ئەمڕۆ زاخۆ دەبێتە میوانی نەورۆز

سەڵاح