zagros news agency

دی کاپریۆ و سکۆرسیزی ئامادەکاری بۆ حەوتەمین فیلمیان دەکەن

لیۆناردۆ دی کاپریۆ، کە وەک کەسایەتی هونەری ساڵی ٢٠٢٥ لەلایەن گۆڤاری تایمەوە دیاری کراوە، لەگەڵ دەرهێنەری گەورە مارتن سکۆرسیزی دیدارێکیان ئەنجامدا و باسیان لە کارە نوێیەکەیان کرد.

هەردوولا ئاشکرایان کرد، لە مانگی شوباتی داهاتوودا دەست بە وێنەگرتنی حەوتەمین فیلمی هاوبەشیان دەکەن. 

دی کاپریۆ ئاماژەی بەوە دا، ئامادەکارییەکانیان چەندین مانگ دەخایەنێت و پشت بە گفتوگۆی ورد دەبەستێت.

دی کاپریۆ پەشیمانی خۆی دەربڕی کە ساڵانێک پێش ئێستا ڕەتیکردووەتەوە بەشداری لە فیلمی (Boogie Nights)دا بکات و بە “گەورەترین پەشیمانی پیشەیی” وەسفی کرد. 

هاوکات سکۆرسیزی ئاماژەی بەوە دا، فیلمی (The Aviator) خۆشەویستی بۆ سینەما بۆ گەڕاندووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Nosferatu” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

براد پیت و دەیڤد فینچەر لە فیلمێکی نوێدا کۆدەبنەوە

ART

بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت

ART