zagros news agency

براد پیت و دەیڤد فینچەر لە فیلمێکی نوێدا کۆدەبنەوە

ئەکتەری ناوداری جیهان، براد پیت، هۆکاری ئەوەی ئاشکرا کرد کە بۆچی دەرهێنەری بەناوبانگ کوێنتن تارانتینۆ، دەرهێنانی بۆ فیلمی “The Adventures Of Cliff Booth” نەکردووە، کە لە فیلمی “Once Upon A Time In Hollywood” وەرگیراوە. 

پیت پشتڕاستیکردەوە دەیڤد فینچەر کاری دەرهێنانی فیلمەکەی گرتووەتە ئەستۆ و تارانتینۆ تەنیا سیناریۆکەی نووسیوە.

پیت لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی “Deadline” گوتی: “ئەمە کارێکە کوێنتن تارانتینۆ نووسیویەتی و بە کارێکی سەربەخۆ دادەنرێت، نەک بەشی دووەم. ئەو نەیویست لەم قۆناغەدا دەرهێنانی بۆ بکات، بۆیە هاوڕێکەمان دەیڤد فینچەر هاتە پێشەوە”.

هەروەها گوتی: “لە مانگی تەممووزدا دەست بە وێنەگرتن دەکەین و زۆر خۆش دەبێت”.

فیلمەکە لەلایەن نێتفلێکسەوە نمایش دەکرێت و ئەکتەرانی وەک کارلا گوجینۆ، یەحیا عەبدولمەتینی دووەم و ئێلیزابێس دێبیکی تێیدا بەشدارن.

بودجەی فیلمەکە نزیکەی 200 ملیۆن دۆلارە، تێیدا تارانتینۆ بڕی 20 ملیۆن دۆلاری تەنیا بۆ نووسینی سیناریۆکە وەرگرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر پێشانگەی “رەنگ، ژن و کۆمەڵگا” کرایەوە

ART

ئەفسانەی مۆرتال کۆمبات ماڵئاوایی کرد

ART

تیمی بریتنی سپێرز وەڵامی تۆمەتەکانی کێڤن فێدەرلاین دەداتەوە

ART