zagros news agency

لە هەولێر کۆنسێرتێکی گۆرانی و میوزیکی ئیتاڵی بەڕێوەچوو

ئێوارەی شەممە 13ـی کانوونی یەکەمی 2025، کۆنسێرتێکی گۆرانی و میوزیکی ئیتاڵیا سازکرا.

کۆنسێرتەکە بە ئامادەبوونی ئاریان سەلاحەدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و ژمارەیەک لە بەرپرسان، لە هۆڵی پێشەوا لە دیوانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بەڕیوەچوو.

کۆنسێرتەکە  لەلایەن کونسوڵخانەی ئیتاڵیا لە هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان حکومەتی هەرێمی کوردستان سازکرا.

لە کۆنسێرتەکەدا ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و تۆماسۆ سانسۆنی، کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەولێر و ژمارەیەک لە هۆگرانی هونەر، ئامادەبوون.

کۆنسێرتەکە بە ناونیشانی “Italian Echoes” سازکرا، تێیدا چەند بەرهەمێکی میوزیکی کلاسیکی جیهان پێشکەشکران.

هەواڵی پەیوەندیدار

کونسوڵی گشتی یۆنان لە هەولێر: ئەم پەیوەندییەی دروستکراوە خەڵکی کوردستان و یۆنان لێک نزیک دەکاتەوە

سەڵاح

کەشناسیی تورکیا هۆشداریی بارانبارینی بەلێزمە لە چەند ناوچەیەکی باکووری کوردستان و تورکیا دەدات

یاسین

بەهینامەیەک ژ سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ

سەڵاح