zagros news agency

ڕێورەسمی ناساندنی پێنج کتێبی ژینگەی بەڕێوەچوو

ئێوارەی دووشەممە، لە ڕێورەسمێکدا 5 ی کتێبی ژینگەی بەناونیشانەکانی ” سەوازیی هەولێر، دەروازەیەک بۆ تێگەیشتن لە ژینگە، ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی ئاڤیاری ژینگەیی، ژینگەپارێزی، بۆنەو یادە ژینگەییەکان” ناسێندران.

ڕێورەسمەكەدا، لەلایەن ڕێکخراوی ئاڤیاری ژینگەیی بە هەماهەنگی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان و سپۆنسەری ڕێکخراوی ڕوانگە ڕێکخرابوو.

ڕێورەسمەكە بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و فەلاح حەسەن، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکان و ژماەیەکی تر لە ڕۆشنبیران و نووسەران و کتێب دۆستان بەڕێوەچوو.

پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ڕێکخەرانی ڕێورەسمەکە و بڵاوكردنەوەی كتێبەكان، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ نووسەران خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART

پڕۆژەی کولتووری “ماستی قەڵاتێ” کرایەوە

ART

نێتفلێکس “Fubar”ـی دوای دوو وەرز راگرت

ART