zagros news agency

ئەیوب عەلی و گارا سازکار دوای “کوردم” بەرهەمێک بۆ ئاڵای کوردستان بڵاودەکەنەوە

هونەرمەندی ناسراوی کورد ئەیوب عەلی، هاوکات لەگەڵ 17ـی کانوونی یەکەم ڕۆژی ئاڵای کوردستان، نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی بەناوی “ئاڵای کوردستان” بڵاوکردەوە، تێیدا جارێکی دیکە لەگەڵ گارا سازکار هاوبەشی کردووە.

ئەیوب عەلی کلیپە نوێیەکەی وەک دیارییەک بۆ ڕۆژی ئاڵا لە پلاتفۆرمە هونەرییەکان بڵاوکردەوە. ئاواز و هۆنراوەی بەرهەمەکە لەلایەن خودی ئەیوب عەلییەوە دانراوە، بەڵام تێکستی بەشی کرمانجییەکەی لەلایەن گارا سازکارەوە نووسراوە.

ئەم بەرهەمە دەبێتە دووەم وێستگەی گرنگی هاوبەشی نێوان ئەیوب عەلی و گارا سازکار. پێشتر ئەم دوو هونەرمەندە لە بەرهەمی بەناوبانگی “کوردم” پێکەوە کاریان کردبوو، کە لە نێو خەڵکدا دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو و بووە یەکێک لە دیارترین بەرهەمە نیشتمانییەکان. ئێستاش لەم بەرهەمە نوێیەدا، جارێکی دیکە دەنگ و تواناکانیان بۆ ئاڵای کوردستان یەکخستووەتەوە.

ئەیوب عەلی لە پەیامێکدا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکە رایگەیاندووە: “ئەم ڤیدیۆ کلیپە پێشکەشە بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان، کە هێمای ئازادی، قوربانیدان و یەکڕیزیی کوردە لە هەر شوێنێک بن.” هەروەها هیواخوازە ئەم ئاڵایە هەمیشە بە بەرزی بشەکێتەوە و مێژوو و خەبات و ئومێدی کورد بە جیهان بناسێنێت.

کاری دەرهێنان و بەڕێوەبەری وێنەگرتن بۆ کلیپی “ئاڵای کوردستان” لەلایەن سیپان فادڵ ئەنجامدراوە. 

تانجو دومان کاری میکس و ماستەرینگی کردووە و ئۆرهان بیلگە بە ئامێرەکانی دیوان، جورا و باغڵەمە بەشداریی تێدا کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تورکیا: ١٧چەکداری پەکەکەمان کوشت

یاسین

کاتی قەدەغەی هاتووچۆ دیاریکرا

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كارگه‌ى شيره‌مه‌نيى زۆم به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

سەڵاح