zagros news agency

ئەفسانە شەڕکەرانی سەرشەقام دەگەڕێنەوە و ناوی ئەکتەرە بەشداربووەکان ئاشکرا کرا

کۆمپانیای بەرهەمهێنەری فیلمی “Street Fighter” وردەکاریی تەواوی لەبارەی فیلمە نوێیەکە ئاشکرا کرد کە بڕیارە لە ٢٠٢٦ نمایش بکرێت. 

فیلمەکە لە زنجیرە یارییە ڤیدیۆییە بەناوبانگەکانەوە وەرگیراوە، هەوڵێکە بۆ زیندووکردنەوەی ئەم ناونیشانە دوای ئەوەی فیلمەکانی پێشوو لە ڕووی بازرگانی و ڕەخنەگرییەوە شکستیان هێنابوو.

چیرۆکی فیلمەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٣، کاتێک دوو شەڕکەری دێرین “ریۆ” و “کێن ماستەرز” کە لە یەک دابڕاون، جارێکی تر لەلایەن “چون لی”ـیەوە بانگهێشت دەکرێن بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی جیهانی شەڕکەران، بەڵام ئەمە تەنیا پێشبڕکێیەک نییە، بەڵکو پیلانێکی کوشندە و مەترسیدار لە پشت پەردەوە دەگوزەرێت کە ناچاریان دەکات ڕووبەڕووی یەکتر و ڕووبەڕووی ڕابردووە تاڵەکانیان ببنەوە.

لیستی ئەکتەرەکان سوپرایزی گەورەی تێدایە: جەیسۆن مۆمۆا لە ڕۆڵی “بلانکا”، فیفتی سەنت لە ڕۆڵی “بالرۆگ”، نوح سەنتینیۆ لە ڕۆڵی “کێن” و ئەندرۆ کۆجی لە ڕۆڵی “ریۆ”.

فیلمەکە چاوەڕوانییەکی زۆری لێ دەکرێت ببێتە یەکێک لە فیلمە ئەکشنە گەورەکانی ساڵی داهاتوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Sinners” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

فیلمی “The Fantastic Four” داهاتێکی بەرزی لە بۆکس ئۆفیس بەدەستهێنا

ART

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART