zagros news agency

فیلمی “The Fantastic Four” داهاتێکی بەرزی لە بۆکس ئۆفیس بەدەستهێنا

فیلمی نوێی جیهانی مارڤڵ، “The Fantastic Four: First Steps”، لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا لەدوای نمایشکردنی لە ٢٥ی تەممووزەوە، سەرکەوتنێکی گەورەی لە بۆکس ئۆفیسی جیهانیدا بەدەستهێناوە و کۆی داهاتی گەیشتووەتە ٤٤٥ ملیۆن دۆلار. 

لەو بڕە، ٢٤٠ ملیۆن دۆلاری لە بازاڕی ئەمریکادا بووە و ٢٠٤ ملیۆن دۆلاریشی لە سینەماکانی جیهاندا کۆکردووەتەوە.

فیلمەکە کە یەکەم بەرهەمی قۆناغی شەشەمی جیهانی مارڤڵە، کارەکتەرە ناسراوەکانی “چوارینەی نایاب” بۆ یەکەمجار دەخاتە نێو ئەم گەردوونە سینەماییەوە. 

هەوڵەکانی پێشووی هۆلیوود بۆ ئەم زنجیرەیە لە ساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠١٥ سەرکەوتنی ئەوتۆیان بەدەستنەهێنابوو. دەرهێنەری فیلمە نوێیەکە، مات شاکمان، رایگەیاندووە کە ئەم بەرهەمە چیرۆکێکی سەربەخۆیە و پێویست ناکات بینەران سەیری فیلمەکانی پێشوو بکەن بۆ تێگەیشتن لێی.

هەواڵی پەیوەندیدار

شوێنەوارە مێژووییەکانی ئێران زیانیان بەرکەتووە

ART

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن بۆ ٢٦ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی

گوران

سکارلێت جۆهانسن دەچێتە نێو جیهانی فیلمە ترسناکەکان

ART