zagros news agency

لیلی کۆلینز: لەنێوان دایکایەتی و وێنەگرتن تووشی شەکەت بووم

خانمە ئەکتەر لیلی کۆلینز، ئەستێرەی زنجیرەی ناوداری “Emily in Paris”، بە ڕاشکاوی باسی لەو ئاڵنگارییانە کرد کە لە قۆناغی نوێی ژیانیدا ڕووبەڕووی بووەتەوە، ئەویش هاوسەنگکردنی بەرپرسیارێتی دایکایەتی و کارکردنە لە وەرزی پێنجەمی زنجیرەکەدا.

کۆلینز لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “The Sun” گوتی: “دایکایەتی ئامانجێکی جیاوازی پێ بەخشیم، بەڵام هاوسەنگکردنی لەگەڵ کار کارێکی زۆر سەختە”. 

ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی کەمخەوی و ماندوێتییەکی زۆرەوە، داوای لە تیمی کارکردن کردووە کەمێک ڕەچاوی دۆخی بکەن، چونکە وەک جاران ناتوانێت بە ئاسانی دەقەکان لەبەردەکات.

لیلی کۆلینز لە کانوونی دووەمی ڕابردوودا لە ڕێگەی “دایکی جێگرەوە” بووە خاوەنی یەکەم منداڵی، و تەنها دوای چەند مانگێک دەستی کردەوە بە وێنەگرتنی وەرزی نوێی زنجیرەکەی لە ڕۆما و پاریس.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

دەنگۆی بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی “Pretty Woman” هەیە

ART

نووسه‌ر و ئه‌دیبی ناسراوی كورد كامیل ژیر كۆچی دوایی كرد

ART