لە پۆدکاستی “ئەسەر” لە کەناڵی شەمس، ئەکتەری دیاری سووری ئەندریە سکاف بە میوانداری لە بەرنامەی هاوڕێی هونەرمەندی، ئەیمەن زێدان، هەستی خۆی سەبارەت بە یەکەم سەردانی بۆ شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
ئەندریە سکاف ئاماژەی بەوە کرد، ئەمە یەکەمین سەردانییەتی بۆ هەولێر. ئاماژەی بەوەش دا، پێشتر زۆر گوێبیستی ناوی هەولێر و جوانییەکەی بووە، بەڵام ئێستا کە بە چاوی خۆی بینیویەتی، سەرجەم ئەو ئاخاوتن و پێشبینییانەی بۆی دروست بووبوون ڕاست دەرچوون.
لە قسەکانیدا، سکاف جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە زیاد لەوەی بیری لێ دەکردەوە، هەولێر شارێکی زۆر جوانتر و دڵڕفێنترە لەوەی وێنای دەکرد. گوتیشی، خەڵکی هەولێر خەڵکێکی زۆر بەڕێز، میواندۆست و دڵباشن.
لە بەرامبەردا، ئەیمەن زێدان خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەکەی سکاف دەربڕی و ئاماژەی بەوە کرد، هەولێر شارێکە پڕ لە خۆشەویستی و میواندۆستی.

