zagros news agency

كۆڕێك بۆ قاوە سووتاوەكەی داستان بەڕێوەچوو

رۆژی دووشەممە، لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو، لقی هەولێری یەكێتیی نووسەرانی كورد، ئێوارە كۆڕێكی بە ناونیشانی قاوە سووتاوەكەی داستان بەڕێوە برد.

لە كۆڕەكەدا سەیوان وەهمی و محەممەد ئەحمەد، موزیكیان ژەنی و داستان بارزان بەشێک لە شیعرەکانی خوێندەوە، دواتر رۆمانی (قاوەی سووتاو)ی پێشكەش بە ئامادەبووان كرد.

لە کۆڕەکەدا، فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەكی بەرچاو لە نووسەران و رۆشنبیران و هونەرمەندان ئامادەبوون.

بەڕێوەبەری گشتی رۆشنیری و هونەری هەولێر چەپكێ گوڵی پێشكەش بە شاعیر و نووسەر داستان بارزان كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی “Thunderbolts*” لە سینەماکاندا

ART