پات فین، ئەکتەری ناوداری ئەمریکی و یەکێک لە ئەستێرەکانی زنجیرەدراماکانی “Friends” و “Seinfeld”، لە تەمەنی 60 ساڵیدا و دوای ململانێیەکی درێژخایەن لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دواییکرد.
خێزانی ئەو ئەکتەرە رایانگەیاند، پات فین رۆژی سێشەممە لە ماڵەکەی خۆی لە لۆس ئەنجلس و لەنێو ئەندامانی خێزانەکەیدا گیانی سپاردووە.
فین کە لە ویلایەتی ئیلینوی لەدایکبووە، بەشداری لە چەندین کاری کۆمیدیی سەرکەوتوودا کردووە، دیارترینیان کارەکتەری (بێڵ نوروود) بوو لە زنجیرەی “The Middle” کە لە نێوان ساڵانی 2010 بۆ 2018 پەخشکرا.
جگە لە کارە تەلەڤزیۆنییەکانی، پات فین لە سینەماشدا چەندین رۆڵی هەبوو، لەوانە فیلمی “The Bachelor” لە ساڵی 1999 و فیلمی “Where’s My Car?” لە ساڵی 2000.
ئەو هاوڕێیەکی نزیکی ئەکتەری کۆمیدیی کۆچکردوو کریس فارلی بوو و پێکەوە لە یانەی وەرزشیی زانکۆ و دواتر لە گروپی شانۆیی “The Second City” کاریان کردووە.

