zagros news agency

دیکاپریۆ لە چ کارێکی لەگەڵ سکۆرسێزی پەشیمانە؟

لیۆناردۆ دیکاپریۆ، ئەستێرەی جیهانیی سینەما، باس لە پەیوەندیی خۆی و مارتن سکۆرسێزی دەکات و دەڵێت، تەنیا یەک پەشیمانی لەو کارە هاوبەشانەدا هەیە کە لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا پێکەوە ئەنجامیان داوە.

دیکاپریۆ ئاشکرایکرد، هەرچەندە ئەو شەش فیلمی سەرکەوتووی لەگەڵ سکۆرسێزی هەبووە، بەڵام پەشیمانە لەوەی کاتێک لەبەردەم کامێرا بووە، کاتی پێویستی تەرخان نەکردووە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە بینەری شێوازی دەرهێنانی مامۆستاکەی بێت. 

دیکاپریۆ دەڵێت: “هەمیشە سەرقاڵی رۆڵەکەم و قووڵبوونەوە بووم لە کارەکتەرەکانم، خۆزگە زیاتر وەک بینەرێک لە پشت کامێراوە سەیرم دەکرد کە سکۆرسێزی چۆن بڕیارە هونەرییەکان دەدات”.

ئەم دووانە کە دواجار لە فیلمی “Killers of the Flower Moon” پێکەوە دەرکەوتن، ئێستا ئامادەکاری دەکەن بۆ حەوتەمین کاری هاوبەشیان کە بڕیارە لە مانگی شوباتی داهاتوودا وێنەگرتنی دەستپێبکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆنسێرتێک بۆ هونەرمەند تریفە ئەمیری لە دەربەندیخان ساز کرا

ART

نووسه‌ر و ئه‌دیبی ناسراوی كورد كامیل ژیر كۆچی دوایی كرد

ART

بڕیارە ستراتیژییەکەی تیۆدۆرا لەبارەی خەڵاتەکانی میوزیک

ART