zagros news agency

فیلمی “Michael” گەشتێکە بە نێو ژیان و ئازارەکانی شای پۆپدا

 

کۆمپانیای یونیڤێرساڵ یەکەمین ترەیلەری سەرنجڕاکێشی فیلمی “Michael” بڵاوکردەوە، کە فیلمێکی ژیاننامەیی چاوەڕوانکراوە و تیشک دەخاتە سەر ژیانی ئەفسانەی موزیک مایکل جاکسن.

 

فیلمەکە تەنیا باس لە سەرکەوتنە هونەرییەکانی ناکات، بەڵکو بە شێوەیەکی قووڵ دەچێتە ناو پەیوەندییە ئاڵۆز و پڕ لە کێشەکانی مایکل لەگەڵ باوکی، جۆ جاکسن.

 

جۆ جاکسۆن وەک باوکێکی توندوتیژ و دەسەڵاتخواز نیشان دەدرێت کە ڕۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە دروستکردنی ناوبانگی مایکل، بەڵام لە هەمان کاتدا بووەتە هۆی دروستکردنی فشارە دەروونییە گەورەکان بۆ سەر کوڕەکەی لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا.

 

جەعفەر جاکسن، کە برازای مایکل جاکسنە، ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت و هەوڵ دەدات جەستە و دەنگی مامی بە زیندوویی نیشان بداتەوە. فیلمەکە لە دەرهێنانی ئانتوان فوکوایە و سیناریۆکەی لەلایەن جۆن لۆگانەوە نووسراوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کێشەکانی فرانس فوتبۆڵ و ڕیاڵ مەدرید دەچنە قۆناغێکی نوێ

یاسین

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یاسین

می ئەلتۆخی خەڵاتی شێری زێڕینی فێستیڤاڵی ڤینسی بردەوە

ART