zagros news agency

ئاڤاتار و مەرجەکانی جەیمس کامیرۆن

فیلمی خەیاڵیی “Avatar: Fire and Ash” تەنیا لە سەرەتای نمایشکردنیدا 472 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە، دەرهێنەرەکەی کۆمەڵێک رێنوێنیی وردیش بۆ سینەماکانی جیهان دەنێرێت.

جەیمس کامیرۆن، دەرهێنەری ناوداری جیهان، لە نامەیەکی فەرمیدا کە بۆ سینەماکانی ناردووە، داوای لێکردوون پابەندی ئاستێکی دیاریکراوی رووناکی و دەنگ و جۆری چوارچێوەی شاشە (Frame) بن لە کاتی نیشاندانی فیلمەکەدا. 

کامیرۆن ئامانجییەتی بینەران هەمان ئەو ئەزموونە ببینن کە ئەو لە کاتی دروستکردنی فیلمەکەدا مەبەستی بووە.

پێشبینی دەکرێت داهاتی ئەم فیلمە دوو ملیار دۆلار تێپەڕێنێت، چونکە بە وتەی پسپۆڕانی سینەما، فیلمەکانی کامیرۆن تایبەتمەندییان ئەوەیە بۆ ماوەیەکی زۆر لە سینەماکاندا دەمێننەوە و گەشەیەکی بەردەوام لە داهاتەکانیاندا بەدەستدێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

جێنیفەر لۆپێز و کیس ئۆربان؛ ئایا پەیوەندییەکی نهێنی لە ئارادایە؟

ART

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART