zagros news agency

نێتفلێکس لیستی کارەکانی مانگی یەکی ٢٠٢٦ی بڵاوکردەوە

پلاتفۆرمی جیهانی “نێتفلێکس” (Netflix) لیستی ئەو فیلم و زنجیرانەی بڵاوکردەوە کە بڕیارە لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٦دا پێشکەشیان بکات. 

لە سەرووی هەمووشیانەوە وەرزی چوارەمی زنجیرەی بەناوبانگی (Bridgerton) دێت.

بەگوێرەی لیستەکە، زنجیرەی (Bridgerton) لە ٢٩ی کانوونی دووەمدا بەشی یەکەمی وەرزی چوارەمی نمایش دەکرێت. 

هەروەها زنجیرەی تەمومژاویی (His & Hers) کە لە ڕۆمانێکی “ئالیس فینی” وەرگیراوە، لە ٨ی مانگدا دەکەوێتە بەردەست. نێتفلێکس بۆ ساڵی نوێ کۆمەڵێک فیلمی کلاسیکی وەک (12 Years a Slave) و (Dune) و زنجیرە نوێیەکانی (WWE Monday Night Raw)یشی بۆ بەکارهێنەرانی ئامادە کردووە، کە بە درێژایی مانگی یەک نمایش دەکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

جۆن لیگویزامۆ سەختییەکانی ڕۆڵگێڕانی لە “The Odyssey” ئاشکرا دەکات

ART

(Jimmy Kimmel Live!) دەگەڕێتەوە

ART

“Fantastic Four: First Steps” بە داهاتی 275 ملیۆن دۆلار پێشەنگی بۆکس ئۆفیسی گرت

ART