zagros news agency

تیمۆسی شالامێت: رۆڵەکەم لە “Marty Supreme” باشترینە لە مێژووی کارەکانمدا

فیلمی کۆمیدی و وەرزشی “Marty Supreme” لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنیدا سەرکەوتنێکی باشی بەدەستهێنا و بە ٢٧ ملیۆن دۆلار داهات، بووە دووەم گەورەترین دەستپێکی مێژووی کۆمپانیای (A24).

تیمۆسی شالامێت، ئەکتەری تەمەن ٢٩ ساڵ کە ڕۆڵی سەرەکی لەم فیلمەدا دەگێڕێت، کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروستکرد دوای ئەوەی ڕایگەیاند کە ئەم رۆڵەی “باشترین نمایش”یەتی تاوەکو ئێستا پێشکەشی کردبێت. شالامێت لە چاوپێکەوتنێکدا وتی: “ڕەنگە ئەمە باشترین نمایشی من بێت، ماوەی ٨ ساڵە کارێکی ئاوا بە پابەندییەوە دەکەم و گرنگە دان بەو هەوڵە زۆرەدا بنێم کە دەیدەم”.

ئەم لێدوانەی شالامێت بەشێک لە هەوادارانی دابەش کردووە، هەندێکیان بە متمانەبەخۆبوون و هەندێکی دیکەش بە زێدەڕۆیی ناویان بردووە. فیلمی “Marty Supreme” ئێستا لە پلەی سێیەمی بۆکس ئۆفیسدایە و ڕکابەرییەکی بەهێز لەگەڵ فیلمە گەورەکاندا دەکات. 

کۆمپانیای A24 کە بەرهەمهێنەری فیلمەکەیە، پێشتر فیلمی “Civil War”ی وەک پڕداهاتترین فیلمی خۆی تۆمارکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەشی سێیەمی “Dune” بەرهەمدێت

ART

هەولێر بە کۆنسێرتێکی ڕۆژی جیهانیی میوزیکی زیندووە کردەوە

ART

تۆم کرووز هەوڵی ئاشتبوونەوە لەگەڵ کچی دەدات

ART