zagros news agency

لە ترەیلەری نوێی “Avengers”ـدا؛ لایەنە سۆزەکەی ‘سۆر’ دەردەکەوێت

کۆمپانیای مارڤڵ دووەم تریلەری فیلمی (Avengers: Doomsday)ی بڵاوکردەوە، کە تێیدا جەخت لەسەر پەیوەندییە بە سۆزەکەی نێوان “سۆر” و کچە هەڵگیراوەکەی دەکرێتەوە.

تریلەرەکە کە بڕیارە فیلمەکەی لە دیسەمبەری 2026 بکەوێتە سینەماکانەوە، “سۆر” (کریس هێمسوۆرس) نیشان دەدات کاتێک داوا لە باوکی دەکات هێزی پێ ببەخشێت بۆ پاراستنی کچەکەی بە ناوی “لۆڤ”.

خاڵی سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە ئیندیای کچی راستەقینەی کریس هێمسوۆرس، رۆڵی “لۆڤ” دەگێڕێت. ئەم کارەکتەرە کە لە فیلمی پێشووی سۆردا وەک کچی “گۆر” دەرکەوت، ئێستا وەک کچی سۆر و هاوەڵی لە سەرکێشییەکانیدا دەردەکەوێت. 

فیلمەکە بە یەکێک لە پڕچاوەڕوانترین بەرهەمەکانی مارڤڵ دادەنرێت و وا بڕیارە گۆڕانکاریی گەورە لە جیهانی سینەمایی مارڤڵدا دروست بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

کریستیان بێڵ و وەشانی نوێی فیلمی “American Psycho”

ART

باتمان دەگەڕێتەوە بۆ تەلارسازییە گۆتیکییەکەی گلاسگۆ

ART

نیکۆلاس گالیتزین خۆی بۆ ئالنگارییە جەستەییەکانی “He-Man” ئامادە دەکات

ART