zagros news agency

فیلمی سوپەر ماریۆ گالاکسی ریکۆردی داهاتی هۆڵیوود دەشکێنێت

فیلمی ئەنیمەیشنی “سوپەر ماریۆ گالاکسی” توانی لە ساڵی 2026 ببێتە پڕداهاتترین بەرهەمی سینەمایی هۆڵیوود، دوای ئەوەی کۆی داهاتەکەی گەیشتە 629 ملیۆن دۆلار.

 

ئەم سەرکەوتنە تەنیا لە رووی داراییەوە نییە، بەڵکو بەردەوامبوونی ناوبانگی ئەو کارەکتەرە نیشان دەدات، لای نەوە جیاوازەکان وەک سیمبولێکی کولتووری ماوەتەوە.

 

فیلمەکە کە بە بودجەی 110 ملیۆن دۆلار بەرهەم هێنراوە، گەشەیەکی بەرچاوی بە زنجیرەی ماریۆ بەخشیوە، چیرۆکەکەی لە جیهانی یارییەکانی هەشتاکانەوە بۆ گەردوونێکی فراوانتر گواستووەتەوە.

 

شارەزایانی بواری سینەما ئاماژەیان بەوە کرد، فیلمەکە سوودی لە تێکەڵکردنی هەستی نۆستالژیای دایبابان و ئارەزووی منداڵان بینیوە.

 

داهاتی فیلمەکە لە دووەم هەفتەی نمایشکردنیدا 69 ملیۆن دۆلاری زیاد کرد، ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە، ماریۆ و لویجی وەک دوو کارەکتەری جیهانی پێگەی خۆیان پاراستووە و بەردەوام لەگەڵ سەردەم نوێ دەبنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ترەیلەری نوێی “Avengers”ـدا؛ لایەنە سۆزەکەی ‘سۆر’ دەردەکەوێت

ART

وادەی نمایشکردنی بەشی سێیەمی فیلمی “Dune” دیاریکرا

ART

لە نواندنەوە بۆ دەرهێنان؛ ئەستێرەکانی هۆڵیوود جیهانی سینەما دەگۆڕن

ART