بڕیارە رۆژی ٩ی ئەم مانگە، فیلمی (Greenland 2: Migration) لە سینەماکانی جیهان نمایش بکرێت، کە درێژەپێدەری فیلمە پڕبایەخەکەی جێرارد بتلەرە.
چیرۆکی فیلمەکە باس لە خێزانی (گاریتی) دەکات کاتێک پەناگەی سەلامەتی گرینلاند جێدەهێڵن و دەست بە گەشتێکی پڕ مەترسی دەکەن بەناو زەوییە بەستووەکانی ئەوروپادا بۆ دۆزینەوەی ماڵێکی نوێ. جێرارد بتلەر و مۆرینا باکارین رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
جێرارد بتلەر سەرقاڵی وێنەگرتنی وەشانی زیندووی فیلمی (How to Train Your Dragon)ـە، کە کارەکتەری باوکی “هیکاپ” دەگێڕێت، ئەمەش دوای سەرکەوتنی وەشانی ئەنیمەیشنی فیلمەکە دێت کە لە ساڵی ٢٠١٩دا کۆتایی پێهات.

