zagros news agency

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبایی له‌ كاكه‌یييان ده‌كات

هاتنەوەی جەژنی سێ شەوەی یاران قەوڵتاس، به‌ گه‌رمى و له‌ دڵه‌وه‌ له‌ تەواوی خوشک و برایانی کاکەیی (یارسانی) لە هەرێمی کوردستان، عێراق و جیهان پيرۆز دەکەم. هیوادارم جەژنێکی ئارام و پڕ لە خۆشی و كامه‌رانى به‌سه‌ربه‌رن.

هاووڵاتييانى کاکەیيمان وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەن و دێرینی ئەم نیشتمانە، هەمیشە نموونەی جوانی لێبوردەیی، ئاشتیخوازی و نیشتمانپەروەری بوون. بە درێژایيی مێژوو، سەرەڕای ئاڵنگاری و ناهەموارییەکان، پارێزگاریيان لە ناسنامە و ئایین و کولتووری خۆيان کردووە و لە بەرگریکردن لە کوردستاندا قوربانیيان داوە.

لەم بۆنەیەدا، هەموو هاووڵاتييانى کاکەیيمان دڵنیا دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە لانەی ئارامی پێکەوەژیان و چەتری کۆکەرەوەی هەموو پێکهاته‌کان دەمێنێتەوە. بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی مافەکانیان و پاراستنی تایبەتمەندیی ئایینی و کۆمەڵایەتییان.

جەژنی قەوڵتاس لە هەمووان پیرۆز بێت، هەموو ساڵێک بە خۆشی و کامەرانی.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

دڵشاد

لە ئیسپانیا ١٠٢٨ بەهۆی بەرزی پلەی گەرماوە گیانیان لە دەستداوە

گوران

ئەمریکا سزای بەسەر جێگری وەزیری نەوت و سەرکردەکانی کەتائیب و عەسائیبدا سەپاند

یاسین