zagros news agency

“Stranger Things” لە سینەماکان ریکۆردی داهاتی “خواردن و خواردنەوە” دەشکێنێت

ئەڵقەی کۆتایی زنجیرەی بەناوبانگی “Stranger Things” کە لەلایەن پلاتفۆرمی نێتفلێکسەوە بەرهەمهێنراوە، سەرکەوتنێکی چاوەڕواننەکراوی لە هۆڵەکانی سینەمادا تۆمارکرد. تەنیا لە شەوی سەری ساڵدا، داهاتی ئەم ئەڵقەیە لە نێوان 25 بۆ 30 ملیۆن دۆلار بووە.

سەیر لەوەدایە، هۆڵەکانی سینەما نەیانتوانیوە پارەی بلیت لە بینەران وەربگرن بەهۆی گرێبەستەکانی نێتفلێکس و مافی خاوەندارێتی ئەکتەرەکان، بۆیە پەنایان بۆ سیستمێکی نوێ بردووە؛ بینەران تەنیا لە رێگەی کڕینی “کۆپۆنی خواردن و خواردنەوە” کە نرخەکەی 20 دۆلار بووە بۆ هەر کورسییەک، توانیویانە بچنە ژوورەوە.

تەنیا زنجیرە سینەماکانی AMC بڕی 15 ملیۆن دۆلاریان لە فرۆشتنی خواردن و خواردنەوە کۆکردووەتەوە. ئەم داهاتە لە داهاتی فیلمی (Avatar: Fire and Ash) زیاتر بووە لە شەوی سەری ساڵدا، کە فیلمەکەی جیمس کامیرۆن لەو شەوەدا 23.7 ملیۆن دۆلاری کۆکردبووەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نیویۆرک تایمز: لە بەغدا نووسینگەکانی حەماس و حوسییەکان بەنهێنی کراوەتەوە

یاسین

کازم ساهیر دوو ئاهەنگ لە لوبنان دەگێڕێت

ART

سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى: ئه‌ركى عێراقه‌ باشتر خۆى له‌ ئێزدييه‌كان به‌خاوه‌ن بكات

سەڵاح