“One Battle After Another” بووە باشترین فیلم و تیمۆسی شالامێ خەڵاتی باشترین ئەکتەری بردەوە.
لە شاری سانتا مۆنیکای ویلایەتی کالیفۆرنیا، مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی (Critics Choice Awards 2026) بە ئامادەبوونی ئەستێرە درەوشاوەکانی هۆڵیوود بەڕێوەچوو.
فیلمی (One Battle After Another) توانی گەورەترین خەڵات کە باشترین فیلمە بەدەستبهێنێت، هەروەها پۆڵ تۆماس ئاندەرسن خەڵاتی باشترین دەرهێنەری بۆ هەمان فیلم بردەوە.
لە بەشی نواندندا، تیمۆسی شالامێ خەڵاتی باشترین ئەکتەری بۆ فیلمی (Marty Supreme) و جێسی بوکلی خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی بۆ فیلمی (Hamnet) وەرگرت. فیلمی (Sinners) کە خاوەنی 17 پاڵێوراو بوو، چەندین خەڵاتی گرنگی وەک باشترین سیناریۆی رەسەن و باشترین مۆسیقای بردەوە.

