zagros news agency

شارەوانی کەرکووک ئاگری گرت

 

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە پارێزگای کەرکووک بڵاویکردەوە، ئاگر لە ناو وەرشەی ناوەندی شارەوانی پارێزگاکە کەوتەوە.

ئەو سەرچاوەیە بە میدیاکانی گوتووە، “تیمەکانی بەرگری شارستانی بەپەلە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و توانیویانە بڵێسەی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و ئاگرەکە بکوژێننەوە پێش ئەوەی ئاگرەکە بگوازرێتەوە بۆ وۆرکشۆپەکان و بەشەکانی دەوروبەری”.

ڕوونیشیکردەوە، ئاگرەکە زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی مرۆیی هەبێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئەوە دەردەخەن کە ڕووداوەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە، هاوکات لێکۆڵینەوەی بۆ دیاریکردنی هۆکاری ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بازرگانیی عێراق: یەدەگی خۆراک بۆ زیاتر لە ساڵێک بەش دەکات

دڵشاد

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەک لە برۆکسل چەند کەسێک گیانیان لەدەست دا

یاسین

ئێران لە ناردنی چەک و تەقەمەنی بۆ سووریا بەردەوامە

یاسین