zagros news agency

لە سلێمانی پێشانگەیەکی شێوەکاری بۆ نادیە فلەییح کرایەوە

لە گەلەریی گەلاوێژ لە شاری سلێمانی، پێشانگەیەکی شێوەکاری بۆ ژنە هونەرمەندی عێراقی نادیە فلەییح)کرایەوە، تێیدا چەندین تابلۆی ئاستبەرز نمایش کران.

پێشانگەکە کاژێر 3ی پاشنیوەڕۆی دووشەممە، 5ی کانوونی دووەمی 2026، بە ئامادەبوونی د. موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، نیاز نووری، نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و د. ئیبتیسام ئیسماعیل، سەرۆکی بنکەی رووناکبیریی گەلاوێژ کرایەوە.

ئەم پێشانگەیە بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و دەرگەی گەلەرییەکە بەیانیان لە کاژێر 10 بۆ 12 و ئێوارانیش لە کاژێر 2 بۆ 5 بەڕووی میوانان و هۆگرانی هونەردا کراوە دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

ART

دانپێدانانە ڕاستگۆیانەکانی کریس هێمسوۆرس دەربارەی کارەکتەری “سۆر”

ART

وەزیری رۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە حەسەن عمرانی کرد

ART