zagros news agency

ئەکتەرانی هۆڵیوود دژی یەکگرتنی وارنەر برۆس و پاراماونت دەوەستنەوە

ژمارەیەکی زۆر لە ئەستێرەکانی هۆلیوود ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر ڕێککەوتنی یەکگرتنی نێوان هەردوو کۆمپانیای “Warner Bros. Discovery“ و “Paramount“ دەربڕی.

 

زیاتر لە 1000 هونەرمەند وەک جەین فۆندا، بێن ستیلەر و خواکین فینێکس نامەیەکی کراوەیان واژۆ کرد و ئاماژەیان بەوە کرد، ئەم یەکگرتنە دەبێتە هۆی دروستبوونی قۆرخکاری لە بازاڕی میدیادا.

 

بەهای ئەم گرێبەستە بە 110 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت و بڕیارە لە ساڵی 2026 جێبەجێ بکرێت.

 

واژۆکەرانی نامەکە دەڵێن، ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هەلی کار و بەرزبوونەوەی تێچووی بەرهەمهێنان.

 

کۆمپانیای پاراماونت لە وەڵامدا ڕایگەیاند، ئەم یەکگرتنە یارمەتی داهێنان دەدات و پلانیان هەیە ساڵانە بەردەوام 30 فیلمی نوێ بەرهەم بهێنن. بەڵام دروستکەرانی فیلم پێیان وایە، کەمبوونەوەی ستۆدیۆ گەورەکان تەنیا بژاردەکان بۆ بینەران کەمدەکاتەوە و زیان بە سینەمای سەربەخۆ دەگەیەنێت.

 

تا ئێستا وارنەر برۆس هیچ لێدوانێکی فەرمی لەسەر ئەو نامە ناڕەزایەتییە نەداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەرزی چوارەمی “The White Lotus” بەڕێوەیە

ART

داهاتی “Thunderbolts*” لە سینەماکاندا

ART

ناکۆکییە گشتییەکانی نێوان بێن ئەفلێک و لیزا بارلۆ

ART