zagros news agency

سالار عوسمان سەردانی مەڵبەندی گشتیی یەکێتیی نووسەرانی کوردی کرد

بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی مەڵبەندی گشتیی یەکێتیی نووسەرانی کوردی کرد و رایگەیاند، دەرگای ئۆرگانەکانیان بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمی نووسەران واڵایە.

ڕۆژی سێشەممە 6ـی کانوونی دووەمی 2026، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک بە یاوەری شاندێکی بەشەکەی، سەردانی مەڵبەندی گشتیی یەکێتیی نووسەرانی کوردی کرد و لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی یەکێتییەکە پێشوازییان لێکرا.

لە دیدارەکەدا باس لە دۆخی نووسەران و ئەو گرفت و ئاستەنگانە کرا کە دێنە ڕێی کارەکانی مەڵبەندی گشتی. د. سالار عوسمان ستایشی ڕۆڵ و هەڵوێستی نووسەرانی کوردی کرد لە مێژوودا و پشتیوانیی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بۆ دووپات کردنەوە. 

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، ئۆرگانەکانی ڕاگەیاندنیان ئامادەن بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمی نووسەران و ڕێزگرتن لە ماندووبوونیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

گەڕانەوەی ترس و تۆقین لە فیلمی”Scream 7″

ART

ئیرەیی جۆرج کلونی لە براد پیت پەیوەندییەکەیان بەرەو تێکچوون دەبات

ART