کریستین ستیوارت، ئەستێرەی هۆڵیوود، ئارەزووی خۆی نیشاندا بۆ گەڕانەوە بۆ نێو جیهانی فیلمی “Twilight”، بەڵام ئەمجارەیان وەک دەرهێنەر نەک وەک ئەکتەر.
ستیوارتی تەمەن 35 ساڵ، کە بە رۆڵی “بێلا سوان” لە زنجیرە فیلمی (Twilight) ناوبانگێکی جیهانی پەیدا کرد، ئێستا زیاتر سەرنجی لەسەر کاری دەرهێنانە.
دوای ئەوەی لە ساڵی 2025 یەکەم فیلمی خۆی بە ناوی (The Chronology of Water) دەرهێنا، رایگەیاند، حەز دەکات بە دیدگایەکی نوێ و بودجەیەکی گەورەوە کار لەسەر چیرۆکی (Twilight) بکاتەوە.
ستیوارت لە لێدوانێکدا ستایشی دەرهێنەرانی پێشووی فیلمەکەی کرد و گوتی: “من کارەکانی کاترین هاردویک و کریس وایتزم خۆشدەوێت، بەڵام خەیاڵی ئەوە دەکەم ئەگەر پشتگیرییەکی دارایی گەورەمان هەبێت، دەتوانین بە رؤیایەکی جیاوازتر ئەم کارە ئەنجام بدەینەوە”.
هەرچەندە تاوەکو ئێستا پلانێکی کۆنکرێتی نییە، بەڵام ستیوارت جەختی کردەوە کە “پابەند دەبێت” بەو بیرۆکەیە ئەگەر هەلەکەی بۆ بڕەخسێت.

