zagros news agency

ماڵێکی هونەری بۆ هونەرمەند دارا محەمەد عەلی کرایەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ـی کانوونی دووەمی 2026، لە ڕێوڕەسمێکدا لە گەڕەکی عارەبانی شاری هەولێر، ماڵی هونەریی هونەرمەندی شێوەکار “دارا محەمەد عەلی” کرایەوە.

ڕێوڕەسمەکە لەژێر چاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی قادر قاچاغ، بەرپرسی پەیمانگەی کادیرانی پارتی، فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەر، و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و هونەرمەندان بەڕێوەچوو.

ماڵە هونەرییەکە لە خانوویەکی کەلتووریی کۆڵانی عارەبان جێگیر کراوە، لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکراوە. 

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر دوای بەسەرکردنەوەی بەشەکان و تابلۆکانی نێو ماڵەکە، پیرۆزبایی لە هونەرمەندەکە کرد و ڕایگەیاند: “کردنەوەی ئەم ناوەندە دەبێتە بەشێکی گرنگی مێژوویی، کەلتووری و هونەری لە شاری هەولێر”.

دارا محەمەد عەلی کێیە؟

هونەرمەند دارا محەمەد عەلی، یەکێکە لە ناوە دیارەکانی شێوەکاری لە کوردستان:

لە ساڵی 1950 لە شاری هەولێر لەدایکبووە.

لە ساڵی 1974 بەشی شێوەکاری لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی بەغدا تەواوکردووە.

یەکێک بووە لە مامۆستاکانی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێر هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە.

رۆڵی کارای هەبووە لە بەردەوامیی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێر و دامەزراندنی گەلەریی (زاموا) لە شاری سلێمانی.

ئەندامی چالاکی یەکێتیی هونەرمەندانی کوردستان و یەکێتیی ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە، خاوەنی مێژوویەکی دەوڵەمەندە لە پێشانگەی تایبەت و هاوبەش لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات.

ئەم ماڵە هونەرییە نوێیە، دەبێتە ناوەندێک بۆ کۆکردنەوەی کارە هونەرییەکانی ئەم هونەرمەندە و پاراستنی ناسنامەی هونەریی شاری هەولێر.

هەواڵی پەیوەندیدار

سێ ئاگاداری بەپەلە لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە بۆ دەنگدەران

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى: ڕێككه‌وتنێكى نوێمان له‌گه‌ڵ ئێراندا ده‌بێت

یاسین

پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان گەڕایەوە بەغدا

سەڵاح