فیلمی (Avatar: Fire and Ash) نوێترین شاکاری جەیمس کامیرۆن، توانی لە ماوەیەکی کەمدا ریکۆردێکی نوێ تۆمار بکات و داهاتی لە شاشە سینەماییەکانی جیهان یەک ملیار دۆلاری تێپەڕاند.
بەپێی دوایین ئامارەکان، داهاتی فیلمەکە گەیشتووەتە ملیارێک و 91 ملیۆن و 228 هەزار دۆلار. ئەم فیلمە کە ماوەکەی 3 کاژێر و 17 خولەکە، لە 19ـی کانوونی یەکەمی رابردووەوە لە سینەماکان نمایش دەکرێت.
چیرۆکی ئەم بەشەی ئەڤەتار باس لە بەرەوڕووبوونەوەی خێزانی “جاک و نیتێری” دەکات لەگەڵ هۆزێکی نوێی “ناڤی” بە ناوی “گەلی خۆڵەمێش” (Ash People) کە هۆزێکی شەڕکەر و ئاگرینن.
فیلمەکە بە بەشداریی ئەکتەرانی وەک سام وۆرسینگتن، زۆی ساڵدانا و کەیت وینسڵێت بەرهەمهێندراوە و کێبڕکێیەکی بەهێز لەسەر پلەکانی پێشەوەی پڕداهاتترین فیلمەکانی مێژوو دەکات.

