zagros news agency

(Stranger Things) وەرزی کۆتایی لە سێ بەشدا بڵاودەبێتەوە

وەرزی پێنجەمی زنجیرەی (Stranger Things) لە نێتفلێکس، وەک وەرزی کۆتایی، لە سێ بەشدا دەگەڕێتەوە؛ بەشی یەکەم لە 26ی نۆڤەمبەر (چوار ئەڵقە)، بەشی دووەم لە 25ی کانوونی یەکەم (سێ ئەڵقە)، و بەشی کۆتاییش لە شەوی سەری ساڵی زایینی نمایش دەکرێت.

ڕووداوەکان لە پاییزی 1987دا ڕوودەدەن، و شارۆچکەی هۆکینز هێشتا بە دەست برینی شقاەکانەوە دەناڵێنێت، و پاڵەوانەکانمان بۆ یەک ئامانج یەک دەگرن: دۆزینەوە و لەناوبردنی (ڤیکنیا). بەڵام (ڤیکنیا) دیارنەماوە، و هیچ کەسێک شوێن یان پلانەکانی نازانێت. ئەرکەکە قورستر دەبێت دوای ئەوەی حکومەت شارۆچکەکەی خستووەتە ژێر گەمارۆی سەربازی و ڕاونانی (ئیلڤن)ـی توندتر کردووە، ئەمەش ناچاری کردووە دووبارە خۆی حەششار بدات. 

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵڕۆژی دیارنەمانی “ویل”، ئەو هەستە قورسەی مەترسی دووبارە دەگەڕێتەوە. شەڕی کۆتایی نزیک دەبێتەوە، تاریکاییەکی گەورەتر و کوشندەتر لەوەی پاڵەوانەکانمان پێشتر ڕووبەڕووی بوونەتەوە، لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت. 

ئایا شارۆچکەکە لەم ڕووبەڕووبوونەوە یەکلاکەرەوەیەدا ڕزگاری دەبێت؟ بۆ کۆتاییهێنان بە کابوسەکە، پێویستیان بە هەمووان دەبێت، هەموو ئەندامێکی تیمەکە، بۆ ئەوەی یەکبگرن و شان بە شانی یەکتر بوەستن، و بۆ دوا جار پێکەوە شەڕ بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەرزی دووەمی زنجیرەی “The Last Of Us” بڵاودەکرێتەوە

ART

ماڵپەڕ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات

hakar herki

فەزڵ شاکر بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

ART