zagros news agency

داهاتی فیلمی “Avatar” گەیشتە ملیارێک و 91 ملیۆن دۆلار

فیلمی (Avatar: Fire and Ash) نوێترین شاکاری جەیمس کامیرۆن، توانی لە ماوەیەکی کەمدا ریکۆردێکی نوێ تۆمار بکات و داهاتی لە شاشە سینەماییەکانی جیهان یەک ملیار دۆلاری تێپەڕاند.

بەپێی دوایین ئامارەکان، داهاتی فیلمەکە گەیشتووەتە ملیارێک و 91 ملیۆن و 228 هەزار دۆلار. ئەم فیلمە کە ماوەکەی 3 کاژێر و 17 خولەکە، لە 19ـی کانوونی یەکەمی رابردووەوە لە سینەماکان نمایش دەکرێت.

چیرۆکی ئەم بەشەی ئەڤەتار باس لە بەرەوڕووبوونەوەی خێزانی “جاک و نیتێری” دەکات لەگەڵ هۆزێکی نوێی “ناڤی” بە ناوی “گەلی خۆڵەمێش” (Ash People) کە هۆزێکی شەڕکەر و ئاگرینن. 

فیلمەکە بە بەشداریی ئەکتەرانی وەک سام وۆرسینگتن، زۆی ساڵدانا و کەیت وینسڵێت بەرهەمهێندراوە و کێبڕکێیەکی بەهێز لەسەر پلەکانی پێشەوەی پڕداهاتترین فیلمەکانی مێژوو دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

کیلیان مێرفی و ئالنگارییەکانی لە فیلمی “Peaky Blinders” دەخاتەڕوو

ART

لە ئەڵمانیا بەختیار عەلی خەڵات دەکرێت

ART

دیداری “سۆشیالمیدیا پانتاییەک لە روانگەی یاساییەوە” بەڕێوەدەچێت

ART