zagros news agency

سێباستیان ستان و سکارلێت جۆهانسن دەچنە جیھانی باتمانەوە

سێباستیان ستان، لە گفتوگۆدایە بۆ پەیوەندیکردن بە فیلمی (The Batman: Part II) کە رۆبێرت پاتینسن ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت.

تەنیا سێباستیان نییە، بەڵکو دەنگۆی بەهێز هەیە کە سکارلێت جۆهانسۆنیش، هاوکارەکەی لە مارڤڵ، پەیوەندی بە فیلمەکەوە بکات. 

تاوەکو ئێستا جۆری ئەو کەسایەتییانەی دەیگێڕن ئاشکرا نەکراوە، بەڵام ئەم هەواڵە بووەتە جێی سەرنجی هەوادارانی کۆمیک، چونکە دوو کارەکتەری سەرەکی مارڤڵ دەچنە نێو جیھانی دی سی.

وێنەگرتنی بەشی دووەمی باتمان لە بەهاری ئەمساڵ دەستپێدەکات و بڕیارە لە 1ی تشرینی یەکەمی 2027 لە سینەماکان نمایش بکرێت. بەشی یەکەمی فیلمەکە لە ساڵی 2022 سەرکەوتنێکی بێوێنەی بەدەستهێنا و 772 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

گوژمه‌ی پێویست بۆ 12 پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری خه‌رج ده‌كرێت

یاسین

بەردی بناغەی پڕۆژەى کردنەوەی شەقام و تێکەڵەرێژی لە کەرتی 48ـى بەحرکە دانرا

سەڵاح

خانووی لەدایکبوونی هیتلەر دەکرێتە بنکەی پۆلیس

سەڵاح