zagros news agency

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە یونێسکۆ کۆبووەوە

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١١/١/٢٠٢٦، سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە د. ئەسعەد تورکی، نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە ڕێکخراوی یونێسکۆ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ سەبارەت بە کار و چالاکییەکانیان لە چوارچێوەی ڕێکخراوی یونێسکۆدا کرا، هەروەها ئاماژەیان بە گرنگیی نوێنەراتیکردنی هەموو پێکهاتە و بەشەکانی عێراق کرد، بە تایبەتی هەرێمی کوردستان.

هەروەها، باس لە شارستانیەت، کولتوور و شوێنە مێژوویی و دێرینەکانی هەرێمی کوردستان کرا و گرنگی پاراستن و ناساندنی ئەمانە لە ئاستی نێودەوڵەتی خرایەڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆکی حکومەت دەربارەی پێشکەوتنەکانی پڕۆژەی ڕووناکی

سەڵاح

زانیاری نوێ لەبارەی خەرجکردنی دوو مووچە گەیشت

یاسین

تورکیا و سووریا دەگەڕێنەوە سەر رێککەوتنی ئادانا

سەڵاح