ئەستێرەی پۆپی جیهانی، تەیلۆر سویفت، بەردەوامە لە کۆنتڕۆڵکردنی لیستە جیهانییەکانی مۆسیقا.
سینگڵە نوێیەکەی بەناوی “The Fate of Ophelia” لە ئەلبوومی “Life of a Showgirl”، بۆ هەفتەی نۆیەم گەڕایەوە لوتکەی لیستی Billboard Hot 100، بەمەش ڕیکۆردی گۆرانی “Anti-Hero”ی شکاند کە ٨ هەفتە لەو شوێنەدا مابووەوە.
ئەمە درێژترین ماوەی مانەوەی گۆرانییەکی سویفتە لە پلەی یەکەم لە مێژووی کارەکانیدا. سەرەڕای کێبڕکێی توندی ئەکتەر و گۆرانیبێژ جۆ کێری (Djo) لە پلاتفۆرمی سپۆتیفای، بەڵام ئەلبوومەکەی سویفت بۆ هەفتەی دوازدەیەمە لە پلەی یەکەمی لیستی Billboard 200 دێت، ئەمەش جارێکی تر باڵادەستی ڕەهای سویفت لە پیشەسازی مۆسیقادا دەسەلمێنێت.

