zagros news agency

ئاریانا گراندا و پڕۆژەی فیلمی “Miss Piggy”

ئەستێرەی پۆپ ئاریانا گراندا ئارەزووی خۆی نیشان دا بۆ بەشداریکردن لە جیهانی “The Muppets”دا، دوای ئەوەی دەنگۆیەک بڵاوکرایەوە کە جێنیفەر لۆرانس و ئیما ستۆن خەریکی بەرهەمهێنانی فیلمێکی نوێن دەربارەی کەسایەتی بەناوبانگ “میس پیگی”. 

گراندا لە کاتی ئاهەنگی گۆڵدن گڵۆبدا بە گاڵتەوە وتی کە ئەو ئامادەیە بۆ ئەو کارە چونکە یەکێکە لە هەوادارە سەرسەختەکانی “Muppets”.

دواتر جێنیفەر لۆرانس لە چاوپێکەوتنێکدا ڕوونی کردەوە، تا ئێستا بە فەرمی پێشنیار بۆ ئاریانا نەکراوە، بەڵام گوتی کە زۆر دڵخۆش دەبێت ئەگەر ئاریانا بەشداری بکات. 

لۆرانس تەنانەت ڕووی لە کامێراکان کرد و داوای لە ئاریانا کرد کە بەشداری فیلمەکە بکات. 

ئەم پڕۆژەیە بۆ یەکەمجار لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوو ئاشکرا کرا و وا بڕیارە کۆڵ ئیسکۆلا سیناریۆکەی بنووسێت. هەرچەندە تا ئێستا وردەکاری زیاتر و کاتی نمایشکردنی فیلمەکە دیار نییە، بەڵام هەواداران بە پەرۆشەوە چاوەڕێی ئەم هاوکارییە دەگمەنەی نێوان سێ لە بەناوبانگترین ژنە ئەکتەرەکانی هۆلیوود دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “The World Of John Wick: Ballerina” لە سینەماکاندا

ART

دەستەی باڵا کۆمەڵەی وێنەگرانی كوردستان هەڵبژێردرا

ART

دووه‌مین فێستیڤالا خانى یا ره‌وشه‌نبیرى هاته‌ گێران

یاسین