zagros news agency

هاوڕێیەتی مێژوویی بێن ئەفلێک و مات دیمۆن و کاریگەریی کچ و کوڕەکانیان

هاوڕێیەتی نێوان هەردوو ئەستێرەی جیهانی، بێن ئەفلێک و مات دیمۆن، چیتر تەنها وەک هاوکارییەکی پیشەیی نابینرێت، بەڵکو گۆڕاوە بۆ پەیوەندییەکی خێزانیی قووڵ.

لە میانی بەشداریکردنیان لە بەرنامەی “The Tonight Show Starring Jimmy Fallon” بۆ ناساندنی فیلمە نوێیەکەیان بەناوی “The Rip”، ئەم دوو ئەستێرەیە چەند نهێنییەکی سەرنجڕاکێشیان درکاند.

بێن ئەفلێک، تەمەن 53 ساڵ، بە پێکەنینەوە باسی لەوە کرد کە منداڵەکانی چەندە سەرسامی کارەکانی مات دیمۆنن، تەنانەت زیاتر لە فیلمەکانی باوکیان.

ئەفلێک ئاماژەی بەوە کرد کاتێک سەردانی شوێنی وێنەگرتنی فیلمی نوێی دیمۆنیان کردووە بە ناوی “The Odyssey” کە کریستۆفەر نۆلان دەرهێنەریەتی، منداڵەکانی زۆر بەپەرۆش بوون. ئەو وتی: “من هەوادارێکی گەورەی نۆلانم، بەڵام منداڵەکانم کاتێک من کار دەکەم نایەن بۆ بینینی وێنەگرتن و دەڵێن قوتابخانەمان هەیە، کەچی بۆ فیلمەکەی مات زۆر بە پەرۆش بوون.”

هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کوڕە ناوەندییەکەی ئەفلێک خولیایەکی زۆری بۆ خوێندنەوەی “ئیلیادە و ئۆدێسە” هەیە. ئەفلێک سوپاسی نۆلانی کرد بۆ ڕێگەپێدانی ئەم سەردانە خێزانییە کە ڕەهەندێکی ڕۆشنبیریشی هەبوو بۆ منداڵەکانی (ڤایۆلێت، سیرافینا و ساموێل).

هەواڵی پەیوەندیدار

دەرهێنەری “ئاڤاتار” لەبارەی بەشی سێیەمەوە: چاوەڕوانی “هەڵبژاردەی بوێرانە” بن

ART

شیرین عەبدولوەهاب و فەزل شاکر بە دوێتێکی نوێ دەگەڕێنەوە

ART

داهاتی فیلمی “Wicked” لە سینەماکاندا

ART