ڕۆژی یەکشەممە ١٨ـی ١ـی ٢٠٢٦، د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، بە یاوەریی ژمارەیەک لە ئەندامانی بەش، سەردانی ماڵی ڕۆشنبیریی نازەنین حەیدەریی کرد.
لە بەسەرکردنەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی ڕۆڵ و چالاکییەکانی ئەم ماڵە کرا و بە بایەخەوە لە هەوڵ و کۆششەکانیان بۆ خزمەتکردنی بواری ڕۆشنبیری ڕواندرا.
ماڵی ڕۆشنبیریی نازەنین حەیدەری، وەک ناوەندێکی چالاک، ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە بواری مەعریفە و پاراستنی ڕەسەنایەتی و برەودان بە کولتوور و ئەدەبیات.

