ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، لەژێر چاودێری و بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، و سیروان عوسمان بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و هەوادارانی هونەری، پێشه‌نگای فۆتۆی تایبه‌تی هونه‌رمه‌ند شێرزاد هیرانی كرایه‌وه.
پێشه‌نگا‌كه چه‌ندین تابلۆی سروشتی كوردستانی به‌خۆیه‌وه گرتبوو، كه هونه‌رمه‌ندی ناوبراو له گۆشه‌نگای جیاوازه‌وه به ره‌ونه‌قێكی پڕ له ئایدیای هونه‌ری گرتبووی.
پارێزگاری هه‌ولێر، هیوای به‌رده‌وامی و پێشه‌نگایەتی بۆ هونه‌رمه‌ند خواست كه هه‌رده‌م له تابلۆكانی فۆكس ده‌خاته سه‌ر سروشتی دڵرفێنی كوردستان واقیعی ئه‌و سروشته جوانه به دنیا ئاشنا ده‌كات.

