zagros news agency

پەخشکردنی زنجیرەی نوێی “A Knight of the Seven Kingdoms” دەستپێدەکات

هەوادارانی زنجیرەی جیهانی “Game of Thrones” لە چاوەڕوانییەکی گەورەدا بوون بۆ دەستپێکردنی زنجیرە درامای “A Knight of the Seven Kingdoms” کە لە ئەمڕۆوە نمایشکردنی دەستیپێکرد.

ئەم بەرهەمە نوێیەی تۆڕی HBO لە شەش ئەڵقە پێکدێت و بڕیارە هەموو شەوێکی دووشەممە بە کاتی قاهیرە پەخش بکرێت. خشتەی نمایشکردنەکە لە ١٨ی کانوونی دووەمەوە دەستپێدەکات و تا ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت.

چیرۆکی زنجیرەکە سەدەیەک پێش ڕووداوەکانی “کایەی تەختەکان” دەستپێدەکات و تیشک دەخاتە سەر سەرکێشییەکانی “سێر دانکانی باڵابەرز” و هاوڕێکەی “ئیگ”.

لە ڕووی نواندنەوە، چەندین ئەکتەری نوێ وەک فین بێنت، بێرتی کارڤێڵ و تانزین کرۆفۆرد پەیوەندییان بە کاستی سەرەکییەوە کردووە.

ئەم پڕۆژەیە لە ژێر سەرپەرشتی و بەرهەمهێنانی جۆرج ئاڕ ئاڕ مارتن و ڕیان کۆنداڵ دایە. بەرپرسانی HBO جەختیان کردووەتەوە کە بەردەوام لە کارکردندان لەسەر پەرەپێدانی چیرۆک و دەقە نوێیەکانی ناو ئەم جیهانە خەیاڵییە بۆ ڕازیکردنی بینەرانیان لە سەرتاسەری جیهان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئامادەکاری بۆ سازدانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە کەرکوک دەکرێت

ART

داهاتی (F1: The Movie) گەیشتە زیاتر لە 624 ملیۆن دۆلار

ART

پزیشکی جوانکاری جیم کێری بەرگری لە جوانکاریی ئەو ئەکتەرە دەکات

ART