zagros news agency

لە ئەبوو زەبی پڕۆژەیەکی نوێی خوێندنەوە ڕادەگەیەنێت

فەرمانگەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار لە شاری ئەبوو زەبی دەستپێشخەرییەکی نوێی بە ناوی کتێب لە شاردا راگەیاند، کە ئامانج لێی تێکەڵکردنی خوێندنەوەیە لەگەڵ ژیانی رۆژانەی هاووڵاتیان، ئەمەش لە رێگەی گۆڕینی شوێنە گشتییەکان بۆ ژینگەیەکی رۆشنبیری چالاک کە پێگەی شارەکە وەک مەڵبەندێکی زانست بەهێزتر دەکات.

ئەم پڕۆژەیە دەیەوێت 45 شوێنی جیاواز بۆ خوێندنەوە لە ئەبوو زەبی و ئەلعەین لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی بەردەوامدا چالاک بکات، تێیدا کتێب لە ناو کافێکان، باخچەکان، شوێنەواری مێژوویی و ناوەندەکانی بازرگانی بۆ هەموو تەمەنەکان دابین دەکرێت.

ئەم دەستپێشخەرییە چەندین بەرنامەی جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێت، وەک بەرنامەی میعاد کە ئەزموونی خوێندنەوەی کتێبی پێچراوە لە شوێنە کولتوورییەکان پێشکەش دەکات، هەروەها بەرنامەی نۆڤڵ پرۆ کە کتێبەکان دەباتە ناو کایە کۆمەڵایەتییەکانی ناو کافێکان.

پڕۆژەکە رێگە بە خەڵک دەدات لە رێگەی کۆدی کیو ئاڕ بگەنە کتێبخانەی دیجیتاڵی، لە پاڵ بوونی بیرۆکەی کتێبێک ببە و کتێبێک جێبهێڵە بۆ گۆڕینەوەی سەرچاوەکان، لەگەڵ یانەی خوێندنەوەی دوور لە ئینتەرنێت کە هەفتانە کۆبوونەوە رێکدەخات بۆ هاندانی خەڵک تا دوور بکەونەوە لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان.

فەرمانگەی ناوبراو جەختی کردەوە، ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵەکانیان بۆ چەسپاندنی کولتووری خوێندنەوە وەک نەریتێکی رۆژانە لە کۆمەڵگەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

زانیاری نوێ لەبارەی بەشە خۆراکی مانگانە دەخرێتەروو

یاسین

نرخی زێڕ به‌رز بووه‌وه‌

سەڵاح

ئوستین: حەماس بۆ کوژرانی ٦ دیلەکە باجی قورس دەدات

سەڵاح