پلاتفۆرمی پاڕامۆنت پڵەس بە فەرمی ڕایگەیاند، زنجیرەی درامایی “Landman” کە لە نووسینی تایلۆر شێریدانە، بۆ وەرزی سێیەم نوێ دەکرێتەوە.
ئەم بڕیارە دوای سەرکەوتنە گەورەکانی وەرزی دووەم هات کە لە ماوەی یەکەم ڕۆژەکانی نمایشکردنیدا زیاتر لە ٩ ملیۆن بینەری هەبوو.
بڕیارە وێنەگرتنی وەرزی نوێ لە بەهاری ساڵی ٢٠٢٦ دەست پێبکات، بەپێی وتەکانی ئەکتەر سام ئێلیۆت، پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ٢٠٢٦ یان سەرەتای ٢٠٢٧ یەکەم ئەڵقەی وەرزی سێیەم نمایش بکرێت.
لە وەرزی نوێدا، بیلی بۆب تۆرنتۆن بەردەوام دەبێت لە گێڕانی ڕۆڵی “تۆمی نۆریس”. چیرۆکەکە تیشک دەخاتە سەر لێکەوتەکانی جێهێشتنی کۆمپانیای “ئێم-تێکس ئۆیل” لەلایەن تۆمی و ئەو گۆڕانکارییانەی بەسەر دەسەڵات و ژیانی پیشەییدا دێن.
هەروەها دێمی موور و ئاندی گارسیا و ئەکتەرانی دیکە لە ڕۆڵەکانیان بەردەوام دەبن.
چاوەڕوان دەکرێت وەرزی سێیەم ململانێی ئاڵۆزتر لە پیشەسازی نەوتدا پێشان بدات، بە تایبەت کاریگەرییە نێودەوڵەتییەکان و کێشە ژینگەییەکان و ئەو گوشارانەی لەسەر خێزانی نۆریس هەن.
زنجیرەکە بەوە ناسراوە کە وێنەیەکی ڕاستەقینە و بێپەردەی جیهانی وزە و دەسەڵات نیشان دەدات، ئەمەش وایکردووە جەماوەرێکی زۆر لە چاوەڕوانی بەردەوامیی ئەم درامایەدا بن.
پاڵەوانێتییەکی لیۆناردۆ دیکاپریۆ لە دەریادا
ئەکتەری جیهانی، لیۆناردۆ دیکاپریۆ، تەنها لە فیلمەکاندا پاڵەوان نییە، بەڵکو لە ژیانی ڕاستەقینەشدا کارێکی مرۆیی گەورەی ئەنجامدا.
دیکاپریۆ لە کاتی گەشتێکی بەلەمیدا لە نزیک دوورگەی “سانت بارتس” لە دەریای کاریبی، توانی پیاوێکی سەرخۆش لە خنکان ڕزگار بکات. پیاوەکە ماوەی ١١ کاتژمێر بوو لە ناو شەپۆلەکاندا ململانێی مەرگی دەکرد دوای ئەوەی لە یەختێک کەوتبووە خوارەوە.
دیکاپریۆ کە لەگەڵ خۆشەویستەکەی کامێلا مۆرۆن و هاوڕێکانی بوو، هەر کە ئاگادارکرانەوە لە بوونی کەسێک لە ناو دەریادا، دەستیان بە گەڕان کرد، توانییان پیاوەکە بدۆزنەوە تەنیا کاتژمێرێک پێش ئاوانەبوونی خۆر و دەستپێکردنی گەردەلوولێکی بەهێز.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەدەن، بەلەمی دیکاپریۆ تەنیا بەلەم بووە لەو ناوچەیەدا کە بە دەم هاواری پیاوەکەوە چووە. ئەم ڕووداوە تەنها هەفتەیەک پێش ئاهەنگی خەڵاتەکانی “گۆڵدن گڵۆب” ڕوویدا، تێیدا دیکاپریۆ کاندید بوو بۆ خەڵاتی باشترین ئەکتەر بۆ فیلمی “One Battle After Another”.

